مه‌رجه‌عیه‌تی بالایشیعهيان داوای هه‌ماهه‌نگی پێكهاته‌كان بۆ له‌ناوبردنی تیرۆر
مه‌رجه‌عیه‌تی باڵای شیعهيانی عێراق، داوای هه‌ماهه‌نگیی نێوان پێكهاته‌كان ده‌كات بۆ له‌ناوبردنی تیرۆر، راشیده‌گه‌یه‌نێت: شه‌ڕی دژ به‌داعش بۆ ڕزگاركردنی عێراقه، نه‌ك پاكتاوكردنی كێشه‌كان‌و ئامانجی لاوه‌كی..
ئه‌حمه‌د سافی وتاربێژی كهربهلاو نوێنه‌ری ايت الله سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعهبان له عێراق، له میانی وتاری هه‌ینیدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد: پێویسته سه‌رجه‌م پێكهاته‌و لایه‌نه‌كانی عێراق، هه‌ماهه‌نگییو هاوكارییه‌كانی نێوانیان زیاتر بكه‌ن، به‌مه‌به‌ستی له‌ناوبردنی تیرۆر‌و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ارامیی بۆ وڵات.
سافی وتیشی: له ئێستادا شه‌ڕی دژ به‌تیرۆر، گرنگترین بابه‌ته، كه عێراقییه‌كان هه‌وڵی بۆ بدهنو خاكی وڵات له تیرۆریستان پاك بكه‌نه‌وه، بۆیه ده‌بێت هه‌موو كێشه‌و ناكۆكییه‌كان وه‌لا بنێن.
ڕوونیشی كرده‌وه، هه‌ر لایهنو پێكهاته‌یه‌ك شه‌ڕی دژ به تیرۆر بكات، پێویسته تیرۆریستان‌و خه‌ڵكی دیكه له‌یه‌كتر جیا بكاته‌وه‌و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر نه‌كات به به‌هانه‌یه‌ك بۆ پاكتاوكردنی كێشه‌و ناكۆكیی سیاسی.
داواشی له هێزه ئه‌منییه‌كان كرد، له كاتی شه‌ڕی دژ به تیرۆریستان‌دا، ڕه‌چاوی هاوڵاتییانی مه‌ده‌نی بكهنو گیانیان له مهترسیو هه‌ڕه‌شه بپارێزن.
٩ کانونی یەکەم ٢٠١٦ - ١٥:١٤
News ID: 797113
مه‌رجه‌عیه‌تی باڵای شیعهيانی عێراق، داوای هه‌ماهه‌نگیی نێوان پێكهاته‌كان ده‌كات بۆ له‌ناوبردنی تیرۆر، راشیده‌گه‌یه‌نێت: شه‌ڕی دژ به‌داعش بۆ ڕزگاركردنی عێراقه، نه‌ك پاكتاوكردنی كێشه‌كان‌و ئامانجی لاوه‌كی..